جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ستارمەر کۆبووەوە

Zafer Fatih Beyaz  | 25.06.2025 - نوێکردنەوە : 25.06.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ستارمەر کۆبووەوە

Netherlands

لاهای - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، کییەر ستارمەر کۆبووەوە.

سەرکۆمار ئەردۆغان کە بە مەبەستی بەشداری کردن لە لووتکەی سەرۆک دەوڵەت و حکوومەتەکانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ سەدانی شاری لاهای هۆڵەندای کردووە، بەردەوامە لە دیدار و کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی.

لەو چوارچێوەیەدا، سەرکۆمار ئەردۆغان لە بینای وۆرڵد فۆرم کە لووتکەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ستارمەر کۆبووەوە و، کۆبوونەوەکەش بە داخراوی بەڕووی ڕاگەیاندنەکاندا بەڕێوەچوو.

لە دیدارەکەدا هەر یەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان و سەرۆکی میت، ئیبراهیم کاڵن و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون و گەورەڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش، ئاکیف چاغاتای کڵچ و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، خالید یەرەباکان ئامادەبوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın