جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان سبەی بەشداری لە "لووتکەی شەرم شێخ بۆ ئاشتیی" دەکات

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بورهانەددین دوران: "بڕیارە بەڕێز سەرکۆمارمان لە لووتکەکەدا گوتار پێشکەش بکات و، لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی بەشداری لووتکەکە کۆببێتەوە".

Muhammed Nuri Erdoğan  | 12.10.2025 - نوێکردنەوە : 12.10.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان سبەی بەشداری لە "لووتکەی شەرم شێخ بۆ ئاشتیی" دەکات

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بورهانەددین دوران، ئاماژەی بەوە کرد کە سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لەسەر بانگھێشتی سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەشداری لە "لووتکەی شەرم شێخ بۆ ئاشتیی" دەکات، کە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە ساز دەکرێت.

لەو بارەیەوە، دوران لە ھەژماری خۆی لە ئێن سۆشیال (NSosyal) ڕاگەیاندراوێکی بڵاویکردەوە و، تیایادا ڕایگەیاند:

"سەرکۆمارمان بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لەسەر بانگھێشتی سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ بەشداری کردن لە "لووتکەی شەرم شێخ بۆ ئاشتیی" کە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە ساز دەکرێت، ڕۆژی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سەردانی شەرم شێخ دەکات. بڕیارە بەڕێز سەرکۆمارمان لە لووتکەکەدا گوتار پێشکەش بکات و، لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی بەشداری لووتکەکە کۆببێتەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın