جيهان

سوپای ئیسرائیل ١٧ فەڵەستینی دەستگیر کرد

- سوپای ئیسرائیل ١٧ فەڵەستینی لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو، دەستگیر کرد.

Esat Fırat   | 10.09.2019
سوپای ئیسرائیل ١٧ فەڵەستینی دەستگیر کرد

Quds

قودس - AA

سەربازە ئیسرائیلیەکان ١٧ فەڵەستینیان لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو، دەستگیر کرد.

لە راگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە کە لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای کەناری رۆژئاوادا، ١٧ فەڵەستینی بەپاساوی تێوەگلان لە کردەی تیرۆریستی لە هەڵکوتانی شەوانەدا دەستگیرکراون.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەو فەڵەستینیانەی دەستگیرکراون رەوانەی ناوەندی دەستبەسەرکردن کراون.

هێزەکانی ئیسرائیل ناوبەناو شەوانە بەتۆمەتی جیاجیا هەڵدەکوتنە سەر ماڵان لە قودسی رۆژهەڵات و کەناری رۆژئاوا و هاووڵاتییانی مەدەنی فەڵەستینی دەستگیر دەکەن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın