Burak Dağ
30 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2026
قودس - AA
دوای وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ئەو هێرشانەی ئەمریکا و ئیسرائیل كه بهردهوام دەیکەنە سهری، لە باشووری ئیسرائیل زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.
لە ڕاگەیاندراوێکی سوپای ئیسرائیلدا ئاماژە بەوە کراوە، دوای دەستنیشان کردنی ئەوەی لە ئێرانەوە مووشەک ئاڕاستەکراون، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی بۆ ڕێگریی کردن لەو مووشەکانە کەوتوونەتە کار.
ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت، لە هەواڵێکیدا باسی لەوە کرد لە شاری دیمۆنا و ناوچەی دەشتی نەجەف لە باشووری ئیسرائیل، زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە.
بانگەشەی ئەوە کرا کە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل ڕێگرییان لەو مووشەکانەی ئێران کردووە کە باشووری وڵاتەکەیان کردبووە ئامانج.
دەزگای فریاکەوتنی ئیسرائیل، ئەستێرەی سووری داود بڵاوی کردەوە، هیچ هەواڵێکیان لە بارەی بەرکەوتن یان برینداربوون پێنەگەیشتووە.