سوپای ئیسرائیل داگیرکارییەکانی لە لوبنان فراوان کردووە و بەرەو باشووری ولاتەکە پێشڕەوی کردووە
Beyrut
بەیروت - AA
سوپای ئیسرائیل داگیرکارییەکانی لە لوبنان فراوان کردووە و نزیکەی ٧٠٠ مەتر بەرەو باشووری شارۆچکەی کەفەر شوبا پێشڕەوی کردووە.
سەرۆکی یەکێتی شارەوانیەکانی کەفەر شوبا و ئەرکوب، قاسم قادیری لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە یەکەیەکی سەربازی ئیسرائیل نزیکەی ٧٠٠ مەتر لە خاڵێکی سەر بە هێزەکانی پارێزەری ئاشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشڕەوی کردووە و لە ناوچەی سەحرا لە باشووری شارۆچکەکە جێگیر بوون.
ئاژانسی فەڕمی لوبنان (NNA) بەیانی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچەی بوسترا بەرەو ناوچەی ڕەباعەت ئەلتەبێن لە دەوروبەری شارۆچکەی کەفەر شوبا پێشڕەویان کردووە.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم جووڵەیە بە یاوەریی پێنج ئۆتۆمبێلی سەربازی، بوڵدۆزەرێک و دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنی ئەنجام دراوە.
