ناتانیاهو بانگهشهی ئەوەی کرد سەدا ٧٠ی توانای بەرهەمهێنانی پۆڵای ئێرانیان لەناو بردووە
Quds
قودس - AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو بانگهشهی ئەوەی کرد لەو هێرشە هاوبەشانەی لەگەڵ ئەمریکا دهیكهنه سەر ئێران سەدا ٧٠ی توانای بەرهەمهێنانی پۆڵای ئەو وڵاتەیان لەناو بردووە.
لە میانی كۆبوونهوهی هەڵسەنگاندنی بارودۆخ كه له ناوەندی وەزارەتی بەرگری کیریا لە تەل ئەبیب بهڕێوهچوو، ناتانیاهو باسی لهوه كرد لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران و فەرماندەکانی سوپای ئێرانیان کوشتووە و، پرد و ژێرخانەکانی ئەو وڵاتەشیان کردووەتە ئامانج.
ناتانیاهو بانگهشهی ئەوەی کرد لە ئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی سوپای ئیسرائیل لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەنجامی داون، سەدا ٧٠ی توانای بەرهەمهێنانی پۆڵای ئێران لەناو براوە.
سهرۆكوهزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهو ئهوهیشی خستهڕوو كه ئهمه لە ڕووی دارایی و سەربازییەوە تواناکانی سوپای پاسدارانی ئێرانی لاواز کردووە.
ناتانیاهو بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ ترەمپ هەڕەشەی بەردەوامبوونی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران کرد و بانگهشهی ئهوهیشی كرد ئیدارەی تاران لە هەموو کاتێک لاوازترە.
ههروهها ناتانیاهو ئاماژەی بەوە کرد کە داگیرکارییەکانیان لە باشووری لوبنان فراوان کردووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
