دۆناڵد ترەمپ بانگھێشتەکەی بۆ بە ئەندامبوونی کەنەدا لە "ئەنجوومەنی ئاشتی" لە غەززە کشاندەوە
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دوای دروستبوونی شەڕە لێدوانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، مارک کارنی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیھانیی داڤۆس لە سویسرا، بانگھێشتەکەی بۆ بە ئەندامبوونی کەنەدا لە "ئەنجوومەنی ئاشتی" لە غەززە کشاندەوە.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA

دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social" ڕایگەیاندووە کە بانگھێشتەکەی بۆ بە ئەندامبوونی کەنەدا لە "ئەنجوومەنی ئاشتی" لە غەززە کشاندووەتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ھەروەھا نووسیوویەتی: "بانگھێشتەکەم بۆ بەئەندامبوونی کەنەدا لە ئەنجوومەنی ئاشتی لە غەززە کشاندووەتەوە، سوپاسی سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، مارک کارنی دەکەین کە پێشتر گرنگی بەو پرسە داوە".
ئەمەش دوای ئەوە دێت لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیھانیی داڤۆس لە سویسرا، شەڕە لێدوان لەنێوان سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ وسەرۆکوەزیرانی کەنەدا، مارک کارنی دروست بوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن