"ئەمریکا بیر لە کشانەوەی سەرجەم ھێزەکانی لە سووریا دەکاتەوە"
سێ بەرپرسی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سووریا دژبە ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە، پرسیاری لەبارەی کاریگەریی ئەرکی سوپای ئەمریکا لە سووریا دروست کردووە.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ (WSJ) بڵاویکردەوە کە دوای ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سووریا دژبە ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە، ئەمریکا بیر لە کشانەوەی سەرجەم ھێزەکانی لە سووریا دەکاتەوە.
ڕۆژنامەکە پشت بەستن بە لێدوانی سێ بەرپرسی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە کە سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سووریا دژبە ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە، پرسیاری لەبارەی کاریگەریی ئەرکی سوپای ئەمریکا لە سووریا دروست کردووە.
بەرپرسەکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەگەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە بە تەواوی ڕووبەڕووی شکست ببێتەوە، ئەوە ھیچ ھۆکارێک نامێنێت بۆ مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا.
باسیان لەوەش کردووە کە لەئیستادا، ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی ئەندامان و خێزانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا نیگەرانی لای ئەمریکا ئەمریکا دروست کردووە، بەڵام سوپای ئەمریکا لە کۆی نۆ ھەزار ئەندام و خێزانە دەستبەرکراوەکانی داعش، حەوت ھەزاریان لە سووریاوە گواستووەتەوە بۆ ناوەندە دەستبەسەرکراوەکان لە عێراق.
ھاوکات ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوەداوە کە لەئیستادا، ھەزار سەربازیی ئەمریکا لە سووریا بوونیان ھەیە کە زۆربەیان لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە کە لەژێر دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە دان، جێگیرکراون.
