جيهان

"سکرتێری گشتیی ناتۆ ھیچ سازشێکی لەبارەی سەروەریی گرینلاند پێشکەش بە دۆناڵد ترەمپ نەکردووە"

گوتەبێژی ناتۆ، ئەلیسون ھارت ڕایگەیاند کە سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک روتە لەبەرامبەر پاشگەزبوونەوەی واشنتۆن بۆ سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر وڵاتانی ئەورووپا، ھیچ سازشێکی لەبارەی سەروەریی گرینلاند پێشکەش بە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ نەکردووە.

Selen Valente Rasquinho, Muhammed Kılıç  | 22.01.2026 - نوێکردنەوە : 22.01.2026
"سکرتێری گشتیی ناتۆ ھیچ سازشێکی لەبارەی سەروەریی گرینلاند پێشکەش بە دۆناڵد ترەمپ نەکردووە"

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

برۆکسل ــ AA

گوتەبێژی ناتۆ، ئەلیسون ھارت ڕایگەیاند کە سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک روتە لەبەرامبەر پاشگەزبوونەوەی واشنتۆن بۆ سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر وڵاتانی ئەورووپا، ھیچ سازشێکی لەبارەی سەروەریی گرینلاند پێشکەش بە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ نەکردووە.

دوێنێ چوارشەممە، مارک روتە و دۆناڵد ترەمپ لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیھانیی داڤۆس لە سویسرا، کۆبوونەوە.

ئەلیسون ھارت لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگی ئاسایشی ناوچەی جەمسەری باکوور لەلایەن سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ کراوە لەنێویاندا ئەمریکا.

ڕاشیگەیاندووە: "گفتوگۆکانی نێوان دانمارک، گرینلاند و ئەمریکا بەردەوام دەبن لە پێناو ئەوەی ڕووسیا و چین پێگەی ئابووریی و سەربازیی بۆ خۆیان لە گرینلاندا دانەمەزرێنن".

باسی لەوەشکردەوە کە سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک روتە لەبەرامبەر پاشگەزبوونەوەی واشنتۆن بۆ سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر وڵاتانی ئەورووپا، ھیچ سازشێکی لەبارەی سەروەریی گرینلاند پێشکەش بە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ نەکردووە.

دوێنێ چوارشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک روتە لەبارەی دوورگەی گرینلاند، گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın