جيهان

دۆناڵد ترەمپ ھەڕەشەی لەناوبردنی ئێرانی کرد ئەگەر ھەوڵی کوشتنی بدات

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند ئەگەر ئێران ھەوڵی کوشتنی بدات، ئەوە لەناوی دەبات.

Emirhan Demir, Muhammet Torunlu  | 21.01.2026 - نوێکردنەوە : 21.01.2026
دۆناڵد ترەمپ ھەڕەشەی لەناوبردنی ئێرانی کرد ئەگەر ھەوڵی کوشتنی بدات

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند ڕێنمایی زۆر یەکلاکەرەوەی دەرکردووە بۆ لەناوبردنی ئێران لەسەر ڕووی زەوی، ئەگەر ھەوڵی جێبەجێکردنی ھەڕەشەکانی بۆ کوشتنی بدات.

دۆناڵد ترەمپ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ " NewsNation" باسی لە پرسە ناوخۆیی و دەرەکییەکان کرد.

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەگەری ئەوەی ئێران ھەڕەشەکانی بۆ کوشتنی جێبەجێ بکات، ئەوە گوتی: " ئەگەر ھەر شتێک ڕووبدات، ھەموو وڵات دەتەقێتەوە، بەدڵنیاییەوە بە ھێزێکی زۆر توند لێیان دەدەم".

ڕاشیگەیاند کە ڕێنمایی زۆر یەکلاکەرەوەی لەوبارەیەوە دەرکردووە و گوتی: " ئەگەر شتێک ڕووبدات، ئەوە ئێران لەسەر ڕووی زەوی بوونی نامێنێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın