جيهان

دۆناڵد ترەمپ: "پێویستە ئیسرائیل خواردن بۆ فەڵەستینییەکان لە غەززە دابین بکات"

سەرۆکی ئەمریکا، دۆنالد ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد کە لەئێستادا، ئەمریکا تاکە وڵاتە خواردن بۆ فەڵەستینییەکان لە غەززە دابین دەکات.

Sercan İrkin, Yılmaz Öztürk  | 04.08.2025 - نوێکردنەوە : 04.08.2025
دۆناڵد ترەمپ: "پێویستە ئیسرائیل خواردن بۆ فەڵەستینییەکان لە غەززە دابین بکات"

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆنالد ترەمپ ڕایگەیاند کە پێویستە ئیسرائیل خواردن بۆ فەڵەستینییەکان لە غەززە دابین بکات.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا گوتی: "پێویستە ئیسرائیل خواردن بۆ فەڵەستینییەکان لە غەززە دابین بکات".

گوتیشی: "لەئێستادا، ئەمریکا تاکە وڵاتە خواردن بۆ فەڵەستینییەکان لە غەززە دابین دەکات".

ڕاشیگەیاند کە نایەوێت، خەڵکی لە غەززە لە برسا بمرن.

ھەفتەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە ئەمریکا بە بەھای ٦٠ ملیۆن دۆلار یارمەتی خۆراکی ڕەوانەی غەززە کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın