جيهان

دۆناڵد ترەمپ: "ئەستەمە لەگەڵ کەنەدا بگەین بە ڕێککەوتنی بازرگانی"

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، بەھۆی پێداگیری کەنەدا بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین، ئەستەمە لەگەڵ ئەو وڵاتە بگەن بە ڕێککەوتنی بازرگانی.

Aynur Şeyma Asan, Yılmaz Öztürk  | 31.07.2025 - نوێکردنەوە : 01.08.2025
دۆناڵد ترەمپ: "ئەستەمە لەگەڵ کەنەدا بگەین بە ڕێککەوتنی بازرگانی"

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، بەھۆی پێداگیری کەنەدا بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین، ئەستەمە لەگەڵ ئەو وڵاتە بگەن بە ڕێککەوتنی بازرگانی.

دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social" لەبارەی لێدوانەکەی سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، مارک کارنی کە ڕایگەیاندووە لە مانگی ئەیلوولی داھاتوودا، کەنەدا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت، نووسیوویەتی: "بەھۆی ئەو لێدوانەی مارک کارنی، ئەستە لەگەڵ کەنەدا بگەین بە ڕێککەوتنی بازرگانی".

دوێنێ چوارشەممە سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، مارک کارنی ڕایگەیاندبوو لە میانی کۆبوونەوەکانی خولی ٨٠ھەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نیویۆرک کە بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی داھاتوودا ئەنجام بدرێن، کەنەدا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın