جەزائیر پرۆژە بڕیارێکی پێشکەش کرد کە داوا لە ئیسرائیل دەکات بەپەلە کۆتایی بە هێرشەکانی سەر ڕەفەح بهێنێت
New York
نیویۆرک - AA
جەزائیر ئەو پرۆژە بڕیارەی ڕەوانەی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کرد بە مەبەستی دانوستاندن لەسەری، کە تیایدا داوا دەکرێت ئیسرائیل بەپەلە کۆتایی بهێنێت بە هێرشەکانی سەر ڕەفەح.
لەو پرۆژە بڕیارەدا کە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، داوای ئاگربەستێکی بەپەلە دەکرێت کە هەموو لایەنەکان ڕێزی لێبگرن.
هەروەها لە پرۆژە بڕیارەکەدا داوا لە ئیسرائیل دەکرێت بەپەلە هێرشە سەربازییەکان و چالاکییەکانی دیکە لە ڕەفەح ڕابگرێت.
لەم پرۆژە بڕیارەدا کە هاوکات داوای ئازادکردنی سەرجەم دیلەکان دەکرێت، ئاماژە بە گرنگیی پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتیی کراوەتەوە و، هەروەها داوا کراوە پابەندی بڕیارەکانی ژمارە ٢٧١٢، ٢٧٢٠ و ٢٧٢٨ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بن.
هەر لە پرۆژە بڕیارەکەدا بڕیاری دادگای لاهای وەبیرهێنراوەتەوە لە بارەی گرتنەبەری ڕێوشوێن و، بێ جیاکاری کردنە ئامانجی هاووڵاتیانی مەدەنی ئیدانە دەکرێت.
هێشتا نازانرێت ئەم پرۆژە بڕیارە کە جەزائیر پێشکەشی کردووە بۆ دانوستاندن چ کاتێک دەخرێتە دەنگدانەوە.
