جيهان

ترەمپ ڕایگەیاند ئەگەر پێویست بکات ئەمریکا سەرلەنوێ هێرش دەکاتەوە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران

Şilan Turp  | 22.07.2025 - نوێکردنەوە : 23.07.2025
ترەمپ ڕایگەیاند ئەگەر پێویست بکات ئەمریکا سەرلەنوێ هێرش دەکاتەوە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، ئاماژەی بەوە کرد ئەو بنکە ئەتۆمییانەی لە هێرشە ئاسمانییەکانی مانگی حوزەیرانی ئەمریکادا بۆ سەر ئێران کرانە ئامانج، لەناو براون و، ڕایگەیاند: "ئەگەر پێویست بکات، سەرلەنوێ هێرشیان دەکەینەوە سەر".

لە پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال، ترەمپ وەڵامی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی دایەوە، کە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزدا سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئەنجامی دابوو.

ترەمپ باسی لەوە کرد کە عێراقچی سەبارەت بە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕایگەیاندووە "زیانەکە زۆرە، بنکەکان لەناوبراون"، و، گوتی "بێگومان بەو شێوەیەیە، هەروەک ئەوەی گوتم و، ئەگەر پێویست بکات، سەرلەنوێ ئەنجامی دەدەینەوە".

سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە پێویستە کەناڵی سی ئێن ئێن پەیامنێرە ساختەکانی دەربکات کە بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کردووە و دەڵێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بە تەواوی لەناونەبراوە و تەنیا ڕەنگە کارەکانی بۆ چەند مانگێک دواخستبێت. داوایشی کرد کەناڵەکە داوای لێبوردن لە خۆی و ئەو فڕۆکەوانانە بکات کە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان لەناوبردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın