ترەمپ: "(پێکدادانی ئێران-ئیسرائیل) هەندێک جار پێویستە لە نێو خۆیاندا کێشەکان چارەسەر بکەن"

Washington DC
واشنتۆن - AA
سەبارەت بە شەڕ و پێکدادانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: "بەڕای من ئیدی کاتی ڕێککەوتنێک هاتووە و دەبینین چی ڕوو دەدات، بەڵام هەندێک جار پێویستە لە نێو خۆیاندا کێشەکان چارەسەر بکەن''.
لە کاتی جێهێشتنی کۆشکی سپی بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی G7دا لە کەنەدا، ترەمپ وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و، باسی لەو ڕاگەیاندراوەی کرد کە پێشتر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا بڵاویکردووەتەوە و، ڕایگەیاند : "هیوادارم ڕێککەوتنێک بکرێت".
گوتیشی: "بەڕای من ئیدی کاتی ڕێککەوتنێک هاتووە و دەبینین چی ڕوو دەدات، بەڵام هەندێک جار پێویستە لە نێو خۆیاندا کێشەکان چارەسەر بکەن".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی "ئایا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ هاوڕان لەسەر ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران؟''، ترەمپ ڕایگەیاند: "زۆر باش لە یەکتری تێدەگەین. و پێموایە ڕێزێکی زۆر لە یەکتری دەگرین".
دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا، دووپاتی کردەوە بۆ بەرگریی کردن لە ئیسرائیل، ئەمریکا ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن