ترەمپ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمی لە ئێران ڕاگەیاند

Washington DC
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمی لە ئێران کە بریتین لە؛ فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس بڵاویکردەوە، ترەمپ ڕایگەیاند: "هێرشە سەرکەوتووەکەمان بۆ سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمی لە ئێران تەواو کرد".
ترەمپ ئاماژەی بەوەیش کرد ئەو فڕۆکانەی بەشدارییان لە بۆردومانەکەدا کردووە، کایەی ئاسمانی ئێرانیان جێهێشتووە.
ڕاشیگەیاند: "بۆمبێکی تەواو بەهێزمان ئاڕاستەی دامەزراوەى ئەتۆمی فۆردۆ کرد".
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، ئەوەیشی خستەڕوو فڕۆکەکان بە سەلامەتی لە گەڕاونەوەدان بۆ بنکەکانیان و، دەستخۆشی لەو فڕۆکەوانانە کرد کە وەک "جەنگاوەرە مەزنەکانی ئەمریکا" ناوزەندی کردن.
هەروەها ترەمپ باسی لەوە کرد کە هیچ سوپایەکی دیکە لە جیهاندا ناتوانێت ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەنجام بدات و، بە دەستەوژەی "ئێستا کاتی ئاشتییە" کۆتایی بە ڕاگەیەندراوەکەی هێنا.
بەپێی زانیارییەک کە ماڵپەڕی هەواڵی ئەمریکی Axios لە بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە وەریگرتووە، لە هێرشەکەدا فڕۆکەی بۆردومانی قورسی B-2 بەکارهاتووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن