جيهان

ترەمپ: "ئەمریکا خاوەنی گەورەترین و بەھێزترین سوپایە لە مێژووی جیھاندا"

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ: "ئەمریکا خاوەنی گەورەترین و بەھێزترین سوپایە لە مێژووی جیھاندا. ئەو چەکانەی ھەمانە، تەنانەت کەس ناتوانێت خەونیان پێوە ببینێت. ئەو چەکانە زۆربەیمان بە ئیسرائیل داوە".

Ecem Şahinli Ögüç, Dilara Karataş  | 13.10.2025 - نوێکردنەوە : 13.10.2025
ترەمپ: "ئەمریکا خاوەنی گەورەترین و بەھێزترین سوپایە لە مێژووی جیھاندا"

Ankara

قودس/ئەنقەرە - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد بەو پلانی ئاشتییە ٢٠ خاڵییەی خۆی پێشکەشی کرد لە بارەی ئاگربەست لە غەززە و چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە، سەردەمێکی "باوەڕ و ھیوا" دەستیپێکرد.

ترەمپ لە دوای پێشوازی لێکردنی لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە تەل ئەبیب لە ڕێوڕەسمێکی فەڕمیدا، بەرەو قودسی ڕۆژئاوا بەڕێکەوت و گەیشتە پەرلەمانی ئیسرائیل لە قودسی ڕۆژئاوا.

لە چوارچێوەی سەردانە فەڕمییەکەیدا بۆ ئیسرائیل لە پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، ترەمپ لە پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست) گوتارێکی پێشکەش کرد.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕوبیۆ و وەزیری بەرگریی، پیت هێگسێت و نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف و زاواکەی، جارید کوشنەر لە پەرلەمان ئامادەبوون.

سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، لە پەرلەمان لەگەڵ کەسوکاری دیلە ئیسرائیلییەکان کۆبووەوە، پێش ئەوەی گوتار پێشکەش بکات، بۆ ماوەیەکی زۆر بە پێوە چەپڵە ڕێزان کرا.

لە گوتارەکەیدا ترەمپ ئاماژەی بە ئاگربەست لە غەززە کرد کە چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و لەگەڵ پلانی ئاشتیی ٢٠ خاڵییەکەی خۆی و باسی لەوەیش کرد کە ئەمە تەنیا کۆتایی جەنگێک نییە، بەڵکو سەرەتای سەردەمێکی باوەڕ و ھیوایە.

"ئەمریکا خاوەنی گەورەترین و بەھێزترین سوپایە لە مێژووی جیھاندا. ئەو چەکانەی ھەمانە، تەنانەت کەس ناتوانێت خەونیان پێوە ببینێت. ئەو چەکانە زۆربەیمان بە ئیسرائیل داوە" ترەمپ وای گوت و، باسی لەوە کرد کە ناتانیاھو پەیوەندی پێوە کردووە و داوای چەکی جۆراوجۆری کردووە و خۆیشی ئەو چەکانەی بە ئیسرائیل بەخشیوە کە پێشتر ناوی ھەندێکیانی نەبیستبوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın