جيهان

ترەمپ: "(ئێران) خوازیاری ڕێککەوتنە، ئەمڕۆ ئەگەری هەیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان هەبێت"

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ: "(ئێران) خوازیاری ڕێککەوتنە، ئەمڕۆ ئەگەری هەیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان هەبێت".

Islam Doğru  | 23.03.2026 - نوێکردنەوە : 24.03.2026
ترەمپ: "(ئێران) خوازیاری ڕێککەوتنە، ئەمڕۆ ئەگەری هەیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان هەبێت"

New York

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ​​​​​​​ئێران خوازیاری ڕێککەوتنە و گوتیشی، ئەمڕۆ ئەگەری هەیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان هەبێت.

ترەمپ لەکاتی گەڕانەوەی لە پشووەکانی کۆتایی هەفتە لە فلۆریدا، بەر لە سواربوونی بۆ ناو فڕۆکەکەی، قسەی بۆ ڕۆژنامەوانان کرد.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوە کرد کە لەگەڵ کەسانێکی زۆر مەعقوڵ و گونجاو لە سەرقاڵی گفتوگۆیە و گوتیشی: "ئەوان "(ئێران) خوزیاری ڕێککەوتنن، ئەمڕۆ ئەگەری هەیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان هەبێت".

ترەمپ گوتیشی، "ئەگەرێکی زۆر هەیە بۆ ڕێککەوتنێک (لەگەڵ ئێران) کە هیچ بابەتێک گەرەنتی ناکات، من گەرەنتی هیچ شتێک نادەم. تەنیا دەڵێم ئەگەرێکی زۆر بەهێز هەیە بۆ ڕێککەوتن. ئەگەر قومارچی بام، گرێوم دەکرد کە ئەو ڕێککەوتنە سەر دەگرێت".

ترەمپ ڕایگەیاند کە ئەو کەسانەی گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات، "کەسانی ناوخۆیە" و "زۆر بەڕێزە" و گوتی: "ڕەنگە ئەوە ئەو کەسە بێت کە ئێمە بەدوای داین. ئەوە (شێوازە) لە ڤێنزوێلا چەند بە باشی کارایی هەبوو".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın