بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە، ٢٥ کەس لە نێو فڕۆکەیەکدا کە گەشتی ئەمریکا-هۆڵەندای ئەنجامدەدا برینداربوون
فڕۆکەیەک کە لە ویلایەتی یوتا بەرەو ئەمستردام دەستی بە گەشت کرد، بەناچاری لە ویلایەتی مینیسۆتا نیشتەوە.

Ankara
ئەنقەرە - AA
بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر کە گەشتی نێوان ویلایەتی یوتا-ی ئەمریکا و ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندای ئەنجام دەدا، بە ناچاری لە ویلایەتی مینیسۆتا نیشتەوە، بەو هۆیەشەوە ٢٥ کەس برینداربوون.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی دێلتا کە ٢٧٥ سەرنشین و ١٣ کارمەندی فڕۆکەوانی هەڵگرتبوو، لە شاری سۆلت لەیک سیتی ویلایەتی یوتا گەشتی ئەمستردام ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن کۆمپانیای هێڵی ئاسمانییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە فڕۆکەکە ناچاربووە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مینیاپۆلیس-سەینت پۆڵ لە ویلایەتی مینیسۆتا بنیشێتەوە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکە کارمەندانی تەندروستیی چاودێری بریندارەکانیان کردووە و، ٢٥ بریندار ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.