بنیامین ناتانیاھو دۆسیەکانی سووریا و ئێرانی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین تاوتوێ کرد
سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردن لە یەکپارچەیی و پاراستنی خاکی سووریا.

Gazze
قودس ــ AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو دۆسیەکانی سووریا و ئێرانی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین تاوتوێ کرد.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بنیامین ناتانیاھو لە پەیوەندیيەكى تەلەفۆنییدا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین قسەی کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، دۆسیەکانی ئێران و سووریا تاوتوێ کراون.
ھاوکات ڕۆژنامەی "یەدیعووت ئەحرەنووت"ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردن لە یەکپارچەیی و پاراستنی خاکی سووریا.
باسی لەوەش کردووە ھەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ڤلادیمیر پوتین ڕایگەیاندووە کە ئامادەيه ھەوڵەکانی بخاتە گەڕ، بۆ ئەوەی لە ڕێگای دانوستانەکانەوە، چارەسەرێکی گونجاو بۆ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بدۆزرێتەوە.