بایدن: "لەگەڵ پوتین تاوتوێی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە رووسیا دەکەم"
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند لە میانی کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین تاوتوێی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە رووسیا دەکات.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند لە میانی کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین تاوتوێی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە رووسیا دەکات.
جۆ بایدن لە گوتارێکدا کە لە رێوڕەسمی "رۆژی یادەوەری" لە لە ویلایەتی دێلاوێر پێشکەشی کرد رایگەیاند: "لەگەڵ سەرۆکی رووسیا باس لە رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ دەکەم".
سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی: "لە میانی دوو هەفتەی داهاتوودا لە جنێڤ چاوم بە سەرۆک پوتین دەکەوێت تاوەکو بۆی روونبکەمەوە کە دەستەوەستان ناوەستین کە مافەکانی مرۆڤ پێشێلبکات".
پێشتریش کۆشکی کرملین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە بەپێی ئەو رێککەوتنەوەی کە ئەنجامیداوە، سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە ١٦ی حوزەیرانی داهاتوو لە جنێڤ کۆدەبنەوە.