ئەکتەری ئیسپانی باردێم سوپای ئیسرائیلی بە "نازی" چواند

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
ئەکتەری ئیسپانی، خاڤێر باردێم ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە قەناس بەدەستێکی سوپای ئیسرائیل منداڵێکی فەڵەستینی دەپێکێت، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردەوە سوپای ئیسرائیلی بە نازی چواند.
ئەم ئەکتەرە کە خاوەن خەڵاتی ئۆسکارە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڤیدیۆی قەناس بەدەستێکی سوپای ئیسرائیلی بڵاوکردەوە کە منداڵێکی فەڵەستینی دەکاتە ئامانج.
سەبارەت بە گرتە ڤیدیۆییەکە، باردێم بە زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی ڕایگەیاند: "هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل نازین. ئامۆن گۆتی ناو لیستی شیندلەر دێتەوە یاد؟ ئەفسەرێکی SS بوو تەنیا بۆ خۆشی لە باڵکۆنەکەیەوە دیلەکانی دەکردە ئامانج. ئەو لەناو ڕژێمی سەربازی ستەمکاردا نوێنەرایەتی خراپە و بێ سزای دڕندەیی دەکرد".
گوتیشی: "ئەمڕۆ هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل هەمان لۆژیکی تیرۆر و نامرۆڤایەتیی دەرهەق بە گەلی فەڵەستین بەکاردەهێنن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن