جيهان

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئیدانە تەقینەوەکانی بەغدای کرد

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئەو دوو تەقینەوە خۆکوژییەی ئیدانەکرد کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە بەغدا روویاندا و لە ئاکامدا ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ کەسی دیکەیش برینداربوون.

Zana Natık Kerem  | 23.01.2021 - نوێکردنەوە : 24.01.2021
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئیدانە تەقینەوەکانی بەغدای کرد

Arbil

ھەولێر ــ AA

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی خۆی بۆ سەروەریی و پڕۆسەی دیموکراتی لە عێراق دووپاتکردەوە و راگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی حکوومەتی عێراق لەشەڕی دژبە تیرۆر.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا، بە توندی ئیدانەی ئەو دوو تەقینەوە خۆکوژییە دەکات کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە لایەن دوو تیرۆریستی داعشەوە لە بەغدا ئەنجامدران و لە ئاکامدا، ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ کەسی دیکەیش برینداربوون و ھاتووە:

"سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایش ھاوڕان لەسەر ئەوەی کە تیرۆر ھەڕەشە و مەترسییە بۆسەر ئاشتیی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، لەبەر ئەوەی دووپاتی دەکەنەوە کە دەبێت ئەنجامدەران و پلانداڕێژەرانی کردە تیرۆریستییەکان دەستگیر بکرێن و بدرێن بە دادگا بۆ ئەوەی سزای توند بدرێن".

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوەکەدا پاڵپشتی خۆی بۆ سەروەریی و پڕۆسەی دیموکراتی لە عێراق دووپاتکردەوە و راگەیاندوە کە بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی حکوومەتی عێراق لەشەڕی دژبە تیرۆر.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە گۆڕەپانی تەیەران-ی بەغدا روویاندا و لە ئاکامدا، ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ کەسی دیکەیش برینداربوون.

رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکان راگەیاند.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın