جيهان

ئەنتۆنی بلینکن: "پێشنیازەکەی سەرۆک بایدن باشترین ڕێگایە بۆ وستاندنی شەڕ لە غەززە"

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن: "نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمکاری عەرەبی و سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە، پاڵپشتی لەو پێشنیازە دەکەن کە لەلایەن سەرۆک جۆ بایدنەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل لە غەززە، ڕاگەیاندراوە".

Ekrem Biçeroğlu, Ammar El Khalfi, Zahir Sofuoğlu  | 13.06.2024 - نوێکردنەوە : 17.06.2024
ئەنتۆنی بلینکن: "پێشنیازەکەی سەرۆک بایدن باشترین ڕێگایە بۆ وستاندنی شەڕ لە غەززە"

Qatar

دۆحە ــ AA

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن ڕایگەیاند، ئەو پێشنیازەی کە لەلایەن سەرۆکی وڵاتەکەی جۆ بایدن ڕاگەیاندراوە، باشترین ڕێگایە بۆ وستاندنی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە.

ئەنتۆنی بلینکن لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی جەزیرە ئاماژەی بەوەداوە، نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمکاری عەرەبی و سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە، پاڵپشتی لەو پێشنیازە دەکەن کە لەلایەن سەرۆک جۆ بایدنەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل لە غەززە، ڕاگەیاندراوە، ھەروەھا بانگەشەی ئەوەشی کرد کە ئیسرائیل و دەسەڵاتدراێتی فەڵەستینش پاڵپشتی لە پێشنیازەکە دەکەن.

گوتیشی: "حەماس درەنگ کەوت لە پێشکەشکردنی وەڵامەکەی کە جێگای ڕەزامەندی لایەنەکانی دیکە نەبووە".

بانگەشەی ئەوەشی کرد کە حەماس ھەوڵدەدات، ھەندێک لە بەندەکانی نێو ئەو پێشنیازە بگۆڕێت کە ڕەزامەندی لەسەر نیشانداوە و گوتی: "لە ئێستادا، نێوەندگیرەکان، بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەن و ھەمووان چاوەڕێی بڕیارەکەی حەماس دەکەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın