ئەمریکا پێشوازی لە ڕۆڵی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا کرد
Ankara
ئەنقەرە - AA
ئەمریکا بڵاوی کردەوە، بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە بڕیاری حکوومەتی عێراق دەکات لە بارەی ئەو دەستبەسەرکراوانەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ ئەو وڵاتە و دەستبەسەرکردنیان لە دامەزراوەکانی چاکسازیی و دەستپێکردنی پرۆسەی یاسایی بەرامبەریان.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕوبیۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: "ئەمریکا بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە هەوڵەکەی حکوومەتی عێراق دەکات بۆ دەستبەسەرکردنی ئەندامانی داعش لە دامەزراوە ئارامەکانی وڵاتەکەدا".
ڕوبیۆ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە جێگیرکردنی ئەو ئەندامانەی داعش کە لە سووریاوە هێنراون لە دامەزراوەکانی چاکسازی و دەستپێکردنی پرۆسەی یاسایی بەرامبەریان، گرنگییەکی زۆری هەیە لە ڕووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و، ئاماژەی بەوە کرد دەستخۆشی لە سەرکردایەتیی حکوومەتی بەغدا دەکەن لەم بابەتەدا.
هاوکات وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پیت هێگسیت لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە عێراق بە ڕاگرتنی ئەندامانی داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەتییدا جێبەجێ کردووە.
هێگسیت ئاماژەی بەوە کرد ئەو ئەندامانەی داعش کە ڕەگەزنامەی بیانییان هەیە بە شێوەیەکی کاتی لە عێراقن و، پێویستە وڵاتان هاووڵاتیانی خۆیان وەربگرنەوە و دادگاییان بکەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
