جيهان

ئەمریکا بەلەمێکی گوماناوی لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن کردە ئامانج کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت ماددەی هۆشبەری پێبووە

Elif Gültekin Karahacıoğlu  | 05.12.2025 - نوێکردنەوە : 05.12.2025
ئەمریکا بەلەمێکی گوماناوی لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن کردە ئامانج کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت ماددەی هۆشبەری پێبووە

Ankara

ئەنقەرە - AA

فەرماندەیی باشووری ئەمریکا (ساوسکۆم) بڵاویکردەوە، لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن بەلەمێکی گوماناوی کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت ماددەی هۆشبەری هەڵگرتبێت کراوەتە ئامانج و، لە ئەنجامدا چوار کەس کوژراون.

فەرماندەییەکە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی، گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساتی کردنە ئامانجی ئەو بەلەمەی لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن بڵاوکردەوە، کە گومانی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەری لێدەکرا.

لە بڵاوکراوەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە لەو هێرشەدا کە بە فەرمانی وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پیت هێگسیت ئەنجامدرا، چوار کەسی ناو بەلەمەکە کوژراون و، بەلەمەکەش بۆ گرووپێک کاری کردووە کە ئەمریکا وەک ڕێکخراوی تیرۆریستیی پێناسەی دەکات.

هەروەها لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەلەمەکە لە هێڵی بازرگانی کردنی ماددە هۆشبەرەکاندا لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن ڕۆیشتووە و، یەکە هەواڵگرییەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ماددەی هۆشبەری نایاسایی هەڵگرتووە.

لە بڵاوکراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە بەلەمەکە کە گومانی بازرگانی کردنی ماددەی هۆشبەری لێدەکرێت، لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا کراوەتە ئامانج.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın