ئیسپانیا داوای لێبوردن له عێراق دەکات
- دانانی ئاڵای سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی شای ئیسپانیا، فلیپی شه‌شه‌م له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، مشتومڕی لێكه‌وته‌وه. - ئیسپانیا به هۆی هه‌ڵه‌ی ئاڵاكه‌وه، داوای لێبوردنی له عێراق كرد.

Baghdad
به‌غداد - AA
ئیسپانیا به هۆی هه‌ڵه‌ی ئاڵاكه‌وه، داوای لێبوردنی له عێراق كرد.
دانانی ئاڵای سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی شای ئیسپانیا، فلیپی شه‌شه‌م له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، مشتومڕی لێكه‌وته‌وه.
له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئیسپانیا له به‌غدا، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌ی كه فڕۆكه‌وانه‌كانمان ئه‌نجامیانداوه و ئاڵای كۆنی كۆماری عێراق-یان هه‌ڵواسیوه، داوای لێبوردن ده‌كه‌ین. ئه‌م هه‌ڵه‌یه له میانی گه‌ڕانه‌وه‌ی شادا، قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه".
دواتر بیندرا كاتێك فڕۆكه‌كه‌ی شا گه‌ڕایه‌وه، ئاڵای نوێی عێراقی پێوه‌بوو.
شای ئیسپانیا، فلیپی شه‌شه‌م سه‌ردانی عێراقی كرد و له كۆشكی سه‌لام له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح كۆبووه‌وه و دواتر سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.
حكوومه‌تی ئیسپانیا ساڵی 2014 به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، 30 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی عێراق كردبوو. دواتر ئه‌م ژماره‌یه گه‌یه‌ندرایه 425 سه‌رباز.
سه‌ربازه ئیسپانییه‌كان، به‌شدارییان له پێكدادانه‌كاندا نه‌كرد، به‌ڵكو وه‌ك راهێنه‌ر مه‌شقیان به هێزه عێراقییه‌كان كردووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن