ئیسرائیل لە زەمینی و دەریاوە هێرشی کردە سەر لوبنان
Istanbul
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل کە بە بیانووی هەڵدانی مووشەک لەلایەن حیزبوڵڵاوە لوبنانی کردە ئامانج، لە ئاسمان و دەریاوە هێرشی کردە سەر تەواوی وڵاتەکە، بەتایبەتی بەیروت-ی پایتەخت.
لەو بارەیەوە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە کرد کۆمەڵێک هێرشی هاوکات لە لوبنان و ئێران ئەنجام دراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا کە بانگەشەی ئەوە کرا لە بەیروت-ی پایتەختی لوبنان ئەندامانی باڵای حیزبوڵڵا بە مووشەکی ورد کراونەتە ئامانج، ئەوەش خراوەتەڕوو کە هێرشەکان لەلایەن هێزی ئاسمانی و دەریایی ئیسرائیلەوە ئەنجام دراون.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەشەی ئەوە کرا لە شاری سوور-ی لوبنان کۆگایەکی چەکی حزبوڵڵا کراوەتە ئامانج.
لە کاتێکدا سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکات ئەو ناوەندی فەرماندەییەی پێکاوە کە بۆ قووڵ کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و حزبوڵڵا بەکاردەهێنران، هەڕەشەی درێژەدان بە هێرشەکان دەکات دژی بڕیاری بەشداری کردنی حیزبوڵڵا لە جەنگی ئێراندا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
