ئیسرائیل بەردەوامە لە پەلامارەکانی بۆسەر فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە
- سوپای ئیسرائیل خانوو، کێڵگە کشتوکاڵییەکان و پێگەی گرووپە بەرگریکارەکانی فەڵەستینی بۆردومان کرد.

Palestinian Territory
کەرتی غەززە - AA
سوپای ئیسرائیل لە هێرشەکانیدا بۆسەر کەرتی غەززە خانوو، کێڵگە کشتوکاڵییەکان و پێگەی گرووپە بەرگریکارەکانی فەڵەستینی کردە ئامانج.
لە ئاکامی پەلاماردانی باڵەخانەیەک لە شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە، ژمارەیەک هاووڵاتی برینداربوون.
لە پەلامارەکاندا هەروەها دوو خانوو لە گەڕەکی ژاپۆنی لە شاری خان یونس و ناوچەی شابورا لە شاری رەفەح زیانیان بەرکەوت.
لە لایەکی دیکەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل گۆڕەپانی شوهەدایان لە کەمپی پەنابەرانی جەبالیا بۆردومان کرد کە برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی و زیانگەیاندن بە ژێرخانی ناوچەکەی لێکەوتەوە.
هاوکات بەلەمە جەنگییەکانی ئیسرائیل کەناراوەکانی باکووری کەرتی غەززە و شاری خان یونس-یان بۆردومان کرد.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن