عێراق.. ١٣ هەزار و ٥١٥ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٣ ھەزار و ٥١٥ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون کە ئەوەیش زۆرترین حاڵەتی تووشبوونە کە لەو وڵاتە تۆمارکرابێت لە میانی ٢٤ کاتژمێردا هەر لە سەرەتای پەیدابوونی ڤایرۆسەکە لە ٢٤ی مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٠دا.

Arbil
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسین-یان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٣ ھەزار و ٥١٥ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، ٦٦ کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەشت ھەزار و ٢١٧ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٥٩٠ ھەزار و ٥٢٨ کەس و لەو ژمارەیەش ١٨ ھەزار و ٤٨٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٤٣٧ ھەزار و ٧٥٩ کەسیش چاکبوونەتەوە.
-١١٣ ھەزار و ٧٨ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێر رابردوودا، ١١٣ ھەزار و ٧٨ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیشداوە کە تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٥٧٥ ھەزار و ٥٥٩ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.