تەندروستی

عێراق بە هۆى ڤايرۆسى كۆرۆنا ڤيزە بە ئيرانييەكان نادات

عێراق، بە هۆى بڵاوبوونەوەى جۆرى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆناوه‌ لە ئێران و گيان لەدەستدانى دوو كەس بڕياريدا ڤيزە بەو ئێرانيانە نەدات كە دەيانەوێت بێنە وڵاتەكەوە.

Haydar Karaalp  | 20.02.2020 - نوێکردنەوە : 22.02.2020
عێراق بە هۆى ڤايرۆسى كۆرۆنا ڤيزە بە ئيرانييەكان نادات

Iraq

بەغدا - AA

عێراق، بە هۆى بڵاوبوونەوەى جۆرى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆناوه‌ لە ئێران و گيان لەدەستدانى دوو كەس بڕياريدا ڤيزە بەو ئێرانيانە نەدات كە دەيانەوێت بێنە وڵاتەكەوە.

لە بڕيارێكدا كە واژووى وەزيرى ناوخۆيى عێراق ياسر ئەلياسرى لەسەرە، تێيدا هاتووە پاش بڵاوبوونەوەى جۆرى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا (كۆڤيد-١٩) لە ئێران و گيان لەدەستدانى دوو هاووڵاتى ئێرانى بڕياردرا ڤيزە بەو ئێرانيانە نەدرێت كە دەيانەوێت بێنە عێراقەوە تاكو راگەيەندراوێكى نوێ.

پێشتر عێراق رايگەياند بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤايرۆسەكەوە دەرگايەكى سنوورى لەگەڵ ئێران داخستووە.

هەروەها وەزارەتى گواستنەوەى عێراق رايگەياند سەرجەم گەشتە ئاسمانييەكانى چوون و هاتن لەگەڵ ئێرانی هەڵپەساردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın