توركيا, عێراق

جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا یڵماز لە هەولێر سەردانی بەرەی تورکمانی عێراقی کرد

Bekir Aydoğan  | 18.04.2025 - نوێکردنەوە : 20.04.2025
جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا یڵماز لە هەولێر سەردانی بەرەی تورکمانی عێراقی کرد

Arbil

هەولێر - AA

جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، نوح یڵماز لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە عێراق، لە هەولێر سەردانی بەرەی تورکمانی عێراقی کرد.

لەو سەردانەدا هەر یەک لە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، ئانڵ بۆرا ئینان و کونسوڵی تورکیا لە هەولێر، ئەرمان تۆپچو و وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی، ئایدن مەعروف و بەرپرسانی بەرەی تورکمانی عێراق یاوەری یڵمازیان کرد.

لە لێدوانێکیدا یڵماز ئاماژەی بەوە کرد کە بەمەبەستی بەدواداچوونی ئەو ڕێککەوتننامانەی ساڵی ڕابردوو لە میانی سەردانەکەی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق واژووکران سەردانى عێراقی کردووە و، لەو چوارچێوەیەشدا سەردانی هەولێریان کردووە.

یڵماز ئاماژەی بەوە کرد کە لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندا بۆ هەوڵێر بەرەی تورکمانی پێشوایان ڵێکردوون و، گوتی: "لە چوارچێوەی سەردانەکەماندا بۆ هەوڵێر سوپاسیان دەکەین بەرەی تورکمانی پێشوازیان لێکردین. گفتوگۆمان کرد لە بارەی کێشەکانی بەرەی تورکمانی. زۆر لە نزیکەوە چاودێری کێشەکان دەکەین".

گوتیشی: "هێندەی بتوانین هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی بە ئاشتیی و ئارامیی و بەهێز لێرەدا بژین. لە بەرەی تورکمانیدا گۆڕانێک هەیە. وزەیەکی نوێ هەیە، سیاسەتێکی جیاواز و کرانەوەی سیاسیی هەیە. هەم پشتیوانی لەم کرانەوانە دەکەین، هەمیش هیوادارین ئەم کرانەوانە ببنە مایەی خێر بۆ بەرەی تورکمانی، پشتیوان بە خودا لە هەڵبژاردنەکانی ئایندەدا توانایەکی باشتر لە جاران نیشان دەدەن و پێمانوایە لێرەدا هێندەی بتوانن باش نوێنەرایەتی تورکمانەکان بکەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın