جيهان

مەسرور بارزانی: "پاپا فرەنسیس کەسێکی پابەندی ئاشتی بوو"

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: "بە کۆچی دوایی قەداسەتی پاپا فرەنسیس، جیھان دەنگێکی میھرەبانی و یەکگرتوویی لەدەستدا".

Zana Natık Kerem  | 21.04.2025 - نوێکردنەوە : 22.04.2025
مەسرور بارزانی: "پاپا فرەنسیس کەسێکی پابەندی ئاشتی بوو"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی سەبارەت کۆچی دوایی پاپا فرەنسیس، ڕایگەیاند: " بە کۆچی دوایی قەداسەتی پاپا فرەنسیس، جیھان دەنگێکی میھرەبانی و یەکگرتوویی لەدەستدا".

مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی پاپای کڵێسای کاسۆلیکی و سەرۆکی دەوڵەتی ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "بە داخێکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی قەداسەتی پاپای ڤاتیکانمان بیست و پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی ڤاتیکان و باوەڕدارانی کاسۆلیک لە کوردستان،عێراق و جیھان دەکەین".

سەرۆکوەزیرانی ھەرێم دیدارەکەی لەگەڵ پاپا فرەنسیس کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە ڕۆما بەڕێوەچوو، وەبیرھێناوەتەوە و ڕایگەیاندووە: "بە ڕێزەوە یادی دیدارەکانمان لەگەڵ پاپا فرانسیس لە ڕۆما و ساڵی ٢٠٢١ لە ھەولێر، وەک کەسێکی پابەند بە ئاشتی دەکەینەوە".

ھەروەھا باسی لەوەش کردووە: "دیدارە جەماوەرییەکەی پاپا لەگەڵ ھەزاران کەس لە ھەولێر، پەیامێکی بەھێز بوو کە کریستیانەکان لە کوردستان پارێزراو و ڕێزلێگیراون".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın