توركيا, جيهان

تورکیا و ئازەربایجان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بواری "خێزان"دا سوورن

Nuri Aydın  | 25.05.2025 - نوێکردنەوە : 26.05.2025
تورکیا و ئازەربایجان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بواری "خێزان"دا سوورن

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرۆکی لێژنەی کاروباری خێزان، ژنان و منداڵان لە حکوومەتی ئازەربایجان بەهار مورادۆڤا ڕایگەیاند، تورکیا و ئازەربایجان کۆمەڵە پرۆگرامێکی هاوبەشیان هەیە و بەیەکەوە هەنگاودەنێن بۆ بەجێ هێنانی ئەم ئامانجانەیان.

بەهار مورادۆڤا کە بەشداربوویەکی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی "خێزان" بوو، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆڕبەندەکە و ئامانج و مەبەستەکانیان، لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو گفتوگۆی کرد.

کۆڕبەندی نێودەوڵەتی "خێزان" لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو و ئاژانسی ئانادۆڵو هابەشی میدیاییەکەی بوو.

سەرۆکی لێژنەی کاروباری خێزان، ژنان و منداڵان لە حکوومەتی ئازەربایجان بەهار مورادۆڤا باسی لەوە کرد کە ڕاگەیاندنی ساڵی ٢٠٢٥ وەک ساڵی "خێزان"، تەنیا بۆ تورکیا نییە و بەڵکو پەیامێکە بۆ هەموو ناوچەکە.

مورادۆڤا داڕشتنی سیاسەتەکان بۆ خێزان لە چوارچێوەی "ساڵی خێزان"ی بە ڕێخۆشکەری بۆ هاوکاری نێوان وڵاتان لەم بوارەدا لەقەڵەم دا و جەختی لەوەش کردەوە کە یەکەی خێزان، بەردی بناغەی کۆمەڵگا و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ئازەربایجان و تورکیایە.

بەهار مورادۆڤا لەم بارەیەوە گوتی: "خێزان گرنگترین پێگەی شوناسی نیشتمانییە. پاراستنی خێزان گرنگترین وەبەرهێنانە بۆ دەوڵەتان و گەلەکانیان".

لەبارەی هاوکارییە هاوبەشییەکانی نێوان ئازەربایجان و تورکیا، ئەو وەزیرەی حکوومەتی ئازەربایجان گوتی: "کۆمەڵە پڕۆژەیەکی زۆرمان لە چوارچێوەی هاوکارییەکان لەگەڵ تورکیا لە بواری خێزانی دا هەیە و لەم بارەیەوە ئەزموونەکان لەگەڵ یەکتر هاوبەش دەکەین. هەندێک بڕیار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا و ئازەربایجان هەیە کە سوورین لەسەر جێبەجێ کردنیان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın