توركيا, عێراق

بەشداری کۆمپانیا تورکییەکان لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا بۆ بیناسازی

Haydar Karaalp, Baybars Can  | 09.09.2025 - نوێکردنەوە : 10.09.2025
بەشداری کۆمپانیا تورکییەکان لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا بۆ بیناسازی

Baghdad

بەغدا ــ AA

کۆمپانیا تورکییەکان بەشدارییان لە نۆھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا بۆ بیناسازی کرد کە دوێنێ دووشەممە کرایەوە.

کۆمپانیا تورکییەکان لە میانی بەشداریکردنیان پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا بۆ بیناسازی، ھەوڵدەدەن پشکی خۆیان لە بازاڕی عێراقدا فراوانتر بکەن.

لەوبارەیەوە بەرپرسی بەشی فرۆشتن لە کۆمپانیای "ئانادۆڵو باقر"، سلێمان ئاتاکان دارین ئۆز لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند کە کۆمپانیاکەیان لە میانی بەشداریکردنی لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا بۆ بیناسازی، ھەوڵدەدات ڕۆڵی خۆی لە بازاڕەکانی عێراقدا پتەوتر بکات.

باسی لەوەش کرد، کۆمپانیاکەیان بۆڕی مسی جیاکەرەوە بەرھەم دەھێنێت کە بۆ گەرمای عێراق گونجاوە و لەئێستادا لە بازاڕەکانی عێراق بەردەستە.

ھەر لەوبارەیەوە، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی ھەناردەکارانی پیشەسازی فێنککەرەوەی تورکیا، موراد ئارانئۆغڵو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ھەشت کۆمپانیای ئەندام لە یەکێتییەکەیان لە عێراق کار دەکەن.

گوتیشی: "قەباری ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەم کەرتەدا لەگەڵ عێراق، ساڵانە گەیشتووەتە ٣٣٠ ملیۆن دۆلار، ھەروەھا بە ئامانجی زیادکردنی قەبارە بازرگانیی لەگەڵ عێراق، بەشدارییمان لە پێشانگاکەدا کردووە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın