جيهان, عێراق

سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پێشکەشکردنی گوتارێک لە بەردەم ناتۆ بەرەو برۆکسل بەڕێکەوت

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێک بەرەو برۆکسل بەڕێکەوت کە لە میانیدا گوتارێک لە بەردەم ناتۆ پێشکەش دەکات.

Zana Natık Kerem  | 08.09.2025 - نوێکردنەوە : 08.09.2025
سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پێشکەشکردنی گوتارێک لە بەردەم ناتۆ بەرەو برۆکسل بەڕێکەوت

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بۆ پێشکەشکردنی گوتارێک لە بەردەم ناتۆ، بەرەو برۆکسل بەڕێکەوت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەشداوە کە محەممەد شیاع سوودانی بەسەردانێک بەرەو برۆکسل بەڕێکەوتووە.

ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی سەردانەکەی بۆ برۆکسل، گوتارێک لە بەردەم ناتۆ پێشکەش دەکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لەسەر بانگھێشتی فەرمیی سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک ڕووتە گوتارەکەی لە ناتۆ پێشکەش دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın