قاسم ئەعرەجی: "ئێمە داوامان کرد پرسی دەنگدان بە پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی داوابخرێت"
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند کە حەشدی شەعبی بەشێکی سەرەکی و ڕیشەییە لە سیستەمی ئاسایش و بەرگریی عێراق، بۆیە ڕێگە بە ھیچ دۆست و نەیارێک نادەن وەک پێشنیاز داوای ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی بکات.

Arbil
ھەولێر ــ AA
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند لەسەر بنەمای ھەڵسەنگاندنی دۆخی ناوخۆ و دەرەوە، داوایانکردووە پرسی دەنگدان بە پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی بۆ دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوابخرێت.
قاسم ئەعرەجی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلشەرقییە ئاماژەی بەوەدا کە حەشدی شەعبی بەشێکی سەرەکی و ڕیشەییە لە سیستەمی ئاسایش و بەرگریی عێراق، بۆیە ڕێگە بە ھیچ دۆست ونەیارێک نادەن وەک پێشنیاز، داوای ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی بکات، چونکە لە ژێر چەتری فەرماندەیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانە.
گوتیشی: "داوامان کردووە پرسی تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دوابخرێت و دەنگدان بە پرۆژە یاساکە بۆ دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران دوا بخرێت".
ڕاشیگەیاند: "پرۆژەیاساکە ھەم لە ئاستی ناوخۆی عێراق و ھەم لە ئاستی دەرەوەش پێویستی بە ڕوونکردنەوەی زیاترە، بەر لەوەی بخرێتە دەنگدانەەوە، لەبەر ئەوە بڕیاردرا دەنگدان بە پرۆژەیاساکە بۆ دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوابخرێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن