
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری نەوتی ئێران، جەواد ئۆجی پشتڕاستی کردەوە کە ئیسرائیل هێرشی ئەلکترۆنی کردووەتە سەر ئەو سیستمی ئینتەرنێتەی لە وێستگەکانی سووتەمەنیدا بەکاردەهێندرێت.
ئۆجی لە وێستگەیەکی بەنزیندا لە شەقامی شەریعەتی لە تاران، بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.
وەزیرە ئێرانییەکە ڕایگەیاند: "لەبەرئەوەی زایۆنیزم و ئەو دوژمنانەی ئەمریکی و ئەوانی دیکە لە بەرەکاندا گورزیان بەرکەوتووە، دەیانەوێت بەم ڕێگایە خەڵک بخەنە سەختی و کێشەوە. بە زووترین کات کۆتایی بەم پیلانگێڕیە دەهێندرێت".
ئۆجی ئەوەیشی خستەڕوو کە لە ساڵانی ڕابردووشدا ڕووبەڕووی هێرشی ئەلکترۆنی هاوشێوە بوونەتەوە و، لە ئێستادا هەندێک لە وێستگەکانی بانزین بە شێوازی دەستی بەردەوامن لەسەر پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری و بڕیارە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا کێشەکە چارەسەر بکرێت.
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل، هێرشی هاککەرانی ئیسرائیلی بۆ سەر سیستمی دابینکردنی سووتەمەنی ئێران ڕاگەیاندبوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن