سياسەت, ئابووری

مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان کرایەوە

- ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان (دەکەوێتە سنووری گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی)ی بە رووی ھەرێمی کوردستاندا کردەوە.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 02.01.2018 - نوێکردنەوە : 03.01.2018
مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان کرایەوە

As Sulaymaniyah

سلێمانی ـ AA

گوتەبێژی مەرزەکە، ئارام سایەخان لەو بارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "ئەمڕۆ لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار کراینەوە بە کردنەوەی مەرزەکە و ئاساییبوونەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سەردانی گەشتیاران لەو رێگەیەوە و کاروباری مەرزەکە وەک پێشتر ئاسایی دەبێتەوە".

لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی ٢٥ی ئەیلوولی رابردوو لە درێژەی کاردانەوەکان بەرامبەر ئەو پڕۆسەیە لە رۆژی ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم دەروازەیەی ھاوشێوەی دەروازەی باشماخ و حاجی ئۆمەران داخست.

ھەرچەند دوای چەند رۆژێک، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەروازەی باشماخ لە سنووری پارێزگای سلێمانی کردەوە، بەڵام تا ئەمڕۆ دوو دەروازەکەی دیکە (پەروێزخان و حاجی ئۆمەران) کە سێ دەروازەی رەسمی نێوان ھەردوولایە بە داخراوی مانەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın