ڕێبەری ئێران خامنەیی: " ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی كردنی حزبوڵڵا"
Ankara
ئەنقەرە - AA
ڕێبەری ئێران، موجتەبا حوسەینی خامنەیی ستایشی تێکۆشانی حزبوڵڵای لوبنانی دژی ئیسرائیل کرد و، ئاماژهی بهوه كرد ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی كردنی حزبوڵڵا.
لە وەڵامی نامەیەکی سەرەخۆشی کە لەلایەن سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، شێخ نەعیم قاسم-ەوە ئاڕاستهی كرابوو، خامنەیی پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەیدا خامنەیی، ئەمریکا و ئیسرائیلی وەک سەرسەختترین دوژمنانی جیهانی ئیسلام ناوزهند کرد و، بە قاسمی ڕاگهیاند: "بە بوونتان لە ڕیزەکانی پێشەوەی ئەم بەرگرییە پیرۆزەی لوبنان، ئەمڕۆ لەم ساتە هەستیار و مێژووییەدا سەرکردایەتیی ئەم بزووتنەوەیە دەکەن. هیوادارم بە دانایی، ژیری و ئازایەتیی خۆتان، بتوانن پلانەکانی دوژمنی زایۆنی پووچەڵ بکەنەوە و لە ناویان ببەن و جارێکی دیکە تامی ئاشتیی و سەربەرزی بە نەتەوەی خۆشەویستی لوبنان بچێژن".
خامنەیی ئاماژەی بەوە کرد ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی حزبوڵڵا و، گوتی: "جارێکی دیکە دووپاتی دهكهمهوه کە سیاسەتی پێداگرانهی ئێران سەبارەت بە شوێنکەوتنی ڕێگای ڕێبەری شەهید، لەسەر بنەمای پشتیوانی كردنی بەرگرییە دژی دوژمنی زایۆنی-ئەمریکی".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
