ئابووری, عێراق

تورکیا لەگەڵ حکوومەتی عێراق کار لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێ گواستنەوەی نەوتی عێراق دەکات

Gülşen Çağatay  | 22.07.2025 - نوێکردنەوە : 23.07.2025
تورکیا لەگەڵ حکوومەتی عێراق کار لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێ گواستنەوەی نەوتی عێراق دەکات

Ankara

ئەنقەرە - AA

تورکیا لەگەڵ حکوومەتی عێراق دەستی بە گفتوگۆ کردووە بۆ ڕێککەوتنێکی فراوانتر سەبارەت بە گواستنەوەی نەوتی ئەو وڵاتە.

بەپێی ئەو زانیارییەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، ئامانج لە ڕێککەوتنە نوێیەکە بنیاتنانی میکانیزمێکی هاریکاری گشتگیرە، کە ڕوانگەیەکی فراوانتر و دیدێکی هاوبەش لە بواری وزەدا لەخۆ بگرێت.

لەو چوارچێوەیەشدا پێشبینی دەکرێت هاریکارییەکی ڕوون و درێژخایەن لە بوارەکانی وەبەرهێنانی نەوتی خاو و غازی سروشتی، پەرەپێدانی کێڵگە هایدرۆکاربۆنییەکان، هاوبەشی لە وەبەرهێنانی پترۆکیمیاوی و پاڵاوگەکان، پرۆژەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبا، پەرەپێدانی بازرگانی نەوت و غاز و کارەبا بە شێوەیەکی فرە ڕەهەند ئەنجام بدرێت.

لە لایەکی دیکەوە، ئەو چاکسازییانەی پەیوەستن بەو توانایەی لە داهاتوودا بۆ عێراق تەرخان دەکرێت لە سیستمی هێڵی بۆری کە لە دوو هێڵ پێکهاتووە بە توانای گواستنەوەی کۆی گشتیی ڕۆژانە ١،٥ ملیۆن بەرمیل و تێرمیناڵی بۆتاش (BOTAŞ) جەیهان لەلایەن هەردوولاوە تاوتوێ دەکرێن.

هێڵی بۆری نەوتی خاوی عێراق-تورکیا، بەپێی ڕێککەوتنەکە و پرۆتۆکۆڵە پەیوەندیدارەکان کە لە ساڵی ١٩٧٣ واژوو کراوە و لە ساڵی ٢٠١٠ نوێکراوەتەوە، بەڕێوەدەبرێت.

ئەو هێڵە کە بۆتە هێمایەک بۆ پەیوەندی وزەی نێوان هەردوو وڵات، لە هەمان کاتدا گۆڕانی هەلومەرجی ناوچەکە، گەشەسەندنی بازاڕەکانی وزە و زیادبوونی چاوەڕوانییەکانی هەردوو وڵات تواناى پێکھاتەى ڕێککەوتنى ئێستا بۆ وەڵامدانەوەى پێداویستییەکانى ئەمڕۆی سنووردارکردووە، ئەمەش لەگەڵ تێپەڕبوونى کاتدا بووەتە ھۆى ئەوەى پێویستى بە چاکسازی نوێ لە ئاستى بازرگانیی، یاسایى و پێکھاتەییدا ھەبێت.

لە چوارچێوەی ئەمەشدا بڕیاری سەرکۆمار ئەردۆغان سەبارەت بە کۆتایی هاتنی ڕێککەوتننامەی هێڵی بۆری نەوتی خاو لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٦دا، کە لە ساڵی ١٩٧٣ەوە تا ئێستا لە نێوان تورکیا و عێراقدا کاری پێدەکرێت، دوێنێ لە ڕۆژنامەی فەڕمی تورکیادا بڵاوکرایەوە.

سەبارەت بە گواستنەوەی نەوتی خاوی عێراق بۆ تورکیا و لەوێشەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان، دەست بە گفتوگۆکان کراوە بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی گشتگیرتر.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın