ئابووری, عێراق

"تا ئێستا ھەرێمی کوردستان ھیچ جۆرە داھاتێکی رادەست نەکردووین"

- گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، عاسم جیھاد: "تا ئێستا ھیچ داھاتێکمان لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی گشتی لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە رادەست نەکراوە".

Zana Natık Kerem  | 04.05.2021 - نوێکردنەوە : 05.05.2021
"تا ئێستا ھەرێمی کوردستان ھیچ جۆرە داھاتێکی رادەست نەکردووین"

Arbil

ھەولێر ــ AA

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، عاسم جیھاد رایگەیاند کە تا ئێستا ھیچ داھاتێکیان لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی گشتی لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە رادەست نەکراوە.

عاسم جیھاد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە حکوومەتی عێراق، سکاڵای لەسەر ھەندێک لە بڕگە و ماددەکانی یاسای بوودجەی گشتی ٢٠٢١دا لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆمارکردووە و گوتی:

"تا ئێستا ھیچ داھاتێکمان لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی گشتی لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە رادەست نەکراوە".

عاسم جیھاد سەبارەت بە بڕیارەکەی (ئۆپێک پڵەس) بۆ کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت ئاماژەی بەوەداوە کە ئامانج لە بڕیارەکە، بەرزکردنەوەی نرخی نەوتە لە بازاڕەکانی جیھانیدا و گوتی:

"زیادکردنی بەرھەمھێنان، دەبێتە ھۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا".

ئاماژەی بەوەیشدا کە ئامانجی عێراق لەو بڕیارە، زیادکردنی داھاتەکەیەتی و گوتی: "لەئێستادا لەگەڵ ئەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت کەمکراوەتەوە، بەڵام داھاتی فرۆشی نەوتی عێراق مانگانە، گەیشتووەتە شەش ملیار دۆلار".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın