Haydar Karaalp
07 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2020
به‌غدا – AA
له شاری به‌غدا پایتەختی عێراق دوو برا ده‌مامك دروست ده‌كه‌ن و بێبه‌رامبه‌ر به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌شی ده‌كه‌ن.
دوو برا به ناوه‌كانی حوسێن و سه‌جاد كازم به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه شوێنكارێكیان به وشكه كه‌ڵه‌ك له ناوچه‌ی سه‌در پێكهێناوه، به‌هۆی هه‌ڵكشانی زۆری نرخی ده‌مامك، ده‌مامك دروست ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌تدا دابه‌شی ده‌كه‌ن.
حوسێن كازم به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی به‌یانیان كاتژمێر ٠٨:٠٠ ده‌ست به كار ده‌كه‌ن و تاكو نیوه‌شه‌و به‌رده‌وام ده‌بن، گوتی: "جار جار هاوڕێكانی سه‌جادیش دێن كارمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. رۆژانه هەزار و٥٠٠ بۆ هەزار و٧٠٠ ده‌مامك دروست ده‌كه‌ین".