Büşranur Keskinkılıç, Muhammet Torunlu
22 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2026
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لە ئەنقەرە لەگەل سکرتێری گشتی ناتۆ، مارک ڕۆتە کۆبووەوە.
چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی تورکیا بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاندووە کە ھاکان فیدان لە ئەنقەرە پێشوازی کردووە لە مارک ڕۆتە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشدا کە دوای ڕێوڕەسمی پێشوازیکردنەکە، ھەردوولا لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەتەوە.
سەرچاوەکان، وردەکاری زیاتریان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوە نەخستەڕوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە سکرتێری گشتی ناتۆ، مارک ڕۆتە بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و لە میانیدا لەگەڵ سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای تورکیا کۆدەبێتەوە.