Haydar Hadi,Mohammed Baqi Hussein
24 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2017
به‌غدا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ یه‌كێتیی عێراق دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ دیالۆگدان و پێكدادانیان ناوێت.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی عێراق، تیله‌رسن له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبووه‌ته‌وه.
تیله‌رسن له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، گرنگی به یه‌كێتیی عێراق ده‌ده‌ن و رایگه‌یاندووه، پشتگیریی ئه‌وه ده‌كه‌ن كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و دووربن له پێكدادان.
عه‌بادیش رایگه‌یاند، پێشینه‌یان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره.
عه‌بادی رووداوه‌كانی كه‌ركووكی به ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت ناوبرد و گوتی: "نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ هیچ پێكهاته‌یه‌كدا بچینه جه‌نگه‌وه. په‌یامی ئه‌وه‌مان داوه كه هاووڵاتییه كورده‌كانی كه‌ركووك له هاووڵاتییه به‌نرخه‌كانی ئێمه‌ن".
له‌باره‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه عه‌بادی رایگه‌یاند، ئه‌و هێزانه جه‌نگاوه‌ری عێراقین، به‌شداری له شه‌ڕی دژ بە تیرۆردا ده‌كه‌ن و به‌رگری له وڵات ده‌كه‌ن.
عه‌بادی گوتی: "حه‌شدی شه‌عبی یه‌كێكه له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی عێراق. ده‌ستوور جگه له ده‌وڵه‌ت، رێگه نادات هیچ كه‌س هێزی چه‌كداری هه‌بێت. پێویسته هانی حه‌شدی شه‌عبی بده‌ین، ببێته ئومێدی وڵاته‌كه‌مان و ناوچه‌كه".
قه‌سه‌كانی تیله‌رسن كه دوێنێ له سعوودیه رایگه‌یاندبوو، پێویسته هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن له عێراق بكشێنه‌وه، بووه جێگەی كاردانه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا.
له‌سه‌ر قسه‌كانی تیله‌رسن، نووسینگه‌ی عه‌بادی له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، "ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا ده‌جه‌نگن، هاووڵاتیی عێراقین كه له پێناو پاراستنی وڵات‌دا گیانیان به‌ختده‌كه‌ن، به پێی ئه‌و یاسایانه‌ی په‌رله‌مان ده‌ریكردووه، له‌ژێر فه‌رمانده‌یی عێراقدان".