Muhammed Bilal Kenasari,Rewa Mahmut Hasan
24 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هیزەر ناوێرت ئاماژە بەوە دەکات ئەمریکا پشتگیری میانمار دەکات کە بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکرات هەنگاو دەنێت، بەڵام لەبەرامبەر ئەو پلەدارانەی نێو سوپا کە بەرپرسی رووداوە توندوتیژەکانی ئاراکانن، رێوشوێنی زیاتر دەگرێتە بەر.
ناوێرت نیگەرانییەکانی ئەمریکای لەبارەی رووداوەکانی ئاراکان دووپات کردەوە و ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی ماوەیەکی زۆرە فرۆشتنی چەکی بە سوپای میانمار و چەند یەکەیەکی تایبەت لەو وڵاتە راگرتووە و لە ئێستادا رێوشوێنی تری پێویست دەگرێتە بەر.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە لە ٢٥ی ئاب-ەوە رێگری دەکرێت لە سەرکردەکانی سوپای میانمار بۆ چوونە ناو ئەمریکا و بژاردەی سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئەو کەسانەدا یەکێکی ترە لە بژاردەکانیان و دووپاتی کردەوە کە هیچ سەرکردەیەکی سەربازی میانمار کە بەشدار بووە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاراکاندا سوود لە پرۆگرامی پاڵپشتی ئەمریکا وەرناگرێت.