Laith Al-jnaidi
22 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2026
سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع و میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی ھەماھەنگییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ کرد.
ئەحمەد شەرع لە میانی سەردانەکەی بۆ دۆحە لەگەڵ تەمیم بن حەمەد ئال سانی کۆبووەوە.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا "سانا" بڵاویکردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، جەختکراوەتەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و قەتەر لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەتیش لە بوارەکانی ئابووریی، وەبەرھێنان و بازرگانیی.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ئەحمەد شەرع پاڵپشتی سووریای بۆ قەتەر دووپات کردووەتەوە کە لە ماوەکانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی ھێرشی ئێران بووەوە.