Mohammed Baqi Hussein
22 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2016
كینیا مانگانه بڕی 125 تۆن گۆشتی گوێدرێژ هه‌نارده‌ی چین و ڤیێتنام ده‌كات.
له كینیا دوو سه‌ربڕخانه‌ی گوێدرێژ هه‌یه كه یه‌كێكیان له شارۆچكه‌ی مۆگۆتیۆ-ی سه‌ربه ناوچه‌ی بارینگۆیه و له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارێكی چینییه‌وه به‌پێی یاساكان به‌ڕێوه‌ده‌برێت. سهربڕخانهكه له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ر گوێدرێژه‌كان به‌نرخێكی هه‌رزان ده‌كڕێت و گۆشت و پێسته‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌نارده ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری سهربڕخانهكه له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "له چین كه خاوه‌نی زۆرترین ژمارەی دانیشتوانه لەسەر ئاستی جیهان، گۆشتی گوێدرێژ خواستی زۆری له‌سه‌ره و رۆژانه نزیكه‌ی 200 گوێدرێژ سه‌رده‌بڕن و ئاماده‌ی ده‌كه‌ن بۆ فرۆشتن".
پزیشكی ڤێرته‌رنه‌ریی سهربڕخانهكه توانی رایگه‌یاند، ماوه‌ی حه‌وت مانگه سهربڕخانهكه كراوه‌ته‌وه و تا ئێستا نزیكه‌ی 10 هه‌زار گوێدرێژیان سه‌ربڕیوه و گوتی: "له گونده‌كانی كینیا گوێدرێژه‌كان به به‌های 50 بۆ 150 دۆلار ده‌كڕین و كۆیاندهكهینهوه".
- فرۆشی گۆشتی گوێدرێژ له بازاڕه‌كانی ناوخۆدا قه‌ده‌غه‌یه
پزیشكه‌كه رایگه‌یاند مانگانه بڕی 125 تۆن گۆشت هه‌نارده ده‌كه‌ن و گوتی: "پێشتر سه‌ربڕین و فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ قه‌ده‌غه بوو. له‌به‌رئه‌وه خه‌ڵكانێك به‌نهێنی له‌ناو دارستانه‌كاندا گوێدرێژیان سه‌رده‌بڕی و گۆشته‌كه‌یان به قه‌سابه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌فرۆشت. به‌ڵام ئه‌مڕۆ سه‌ربڕێن و فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ به بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه به‌مه‌رجێك له‌بازاڕه‌كانی ناوخۆدا نه‌فرۆشرێت ئازاده. له سهربڕخانهكهی بارینگۆ له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگدا 750 تۆن گۆشتی گوێدێژمان به چین و ڤیێتنام فرۆشتووه. له كینیا ته‌نها دوو سه‌ربڕخانه هه‌یه كه به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌ربڕینیان تێدا ئه‌نجامده‌ده‌رێت".
توانی رایگه‌یاند جگه له چه‌ند هۆزێك له كینیا هیچ كه‌سێك گۆشتی گوێدێژ ناخوات و گوتی: "گۆشت و پێسته‌ی گوێدرێژ به‌لای چینییه‌كانه‌وه زۆر به‌نرخه. ئێمه هه‌ردووكیان هه‌نارده ده‌كه‌ین".
ناوبراو باسی له‌وه‌یش كرد كه هه‌نارده‌ی گۆشتی گوێدرێژ ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌لیكاریشی ره‌خساندووه بۆ خه‌ڵكی بێكار.
به‌رپرسی رێكخراوی پارێزگاریكردن له ئاژه‌ڵان له نایرۆبیی پایته‌خت، ئهلییجاهـ میتیگی رایگه‌یاند "ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی خه‌ڵكی كینیا زیاتر بۆ سواری و گواستنه‌وه به‌كاریانده‌هێنن، ژماره‌یان تادێت كه‌م ده‌كات".
ناوبراو رایگه‌یاند کە مۆڵه‌تدان به‌و سه‌ربڕخانانه جێگای نیگه‌رانییه و گوتی: "به‌م وڵاته‌دا نزیكه‌ی دوو ملیۆن گوێدرێژ هه‌یه و رۆژانه لانیكه‌م 200 سەریان لێ سه‌رده‌بڕدرێت. ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌م وڵاته هیچ گوێدرێژی لێنامێنێت".
میتیگی رایگه‌یاند له رابردوودا سه‌ربڕخانه‌ی گوێدرێژ له وڵاتانی نێجەر، سه‌نیگال و بوركینافاسۆ-ش كراوه‌ته‌وه و دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گوێدرێژه‌كان داخراون.