Hilmi Tunahan Karakaya
05 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2022
ئەرزەڕۆم - AA
شەوی رابردوو، نزمترین پلەی گەرما لە شاری ئاگری ناوچەی ئانادۆڵوی رۆژهەڵات تۆمار کرا کە ١٨ پلەی ژێر سفر بوو.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی ناوچەی ئانادۆڵوی خۆرهەڵات، پێشبینی ده‌كرێت ئاسمانی ناوچه‌كه بە گشتی هه‌وراوی بێت و کاتەکانی بەیانی و شەو، شوێن بە شوێن تەم و سەهۆڵبەندان رووبدات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچەکە راشیگەیاندووە کە پله‌كانی گه‌رما بەپێی وەرز ئاسایی دەبێت.
شەوی رابردوو، نزمترین پله‌ی گه‌رما لە پارێزگای ئاگری تۆمار کرا کە ١٨ پلە ژێر سفری سەدی بوو لە دوای ئەویش لە قەرس ١٠ پلە ژێر سفر سه‌دی، ئه‌رزینجان حەوت پلە ژێر سفری سەدی، ئه‌رزه‌ڕۆم و ئیدر شەش پلە ژێر سفری سەدی، دێرسم پێنج پلە ژێر سفری سەدی و لە ئەردەخان چوار پلە ژێر سفری سەدی بوو.
كه‌شناسی ئانادۆڵوی خۆرهەڵات پێشبنی ئەوەیشی بڵاوکردووەتەوە کە به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا لە ناوچه‌كه بەم شێوەیە دەبێت: دێرسم پێنج پلە، ئیدر دوو پلە، ئەرزەڕۆم سفری سەدی، ئه‌رزینجان و ئاگری یەک پلە ژێر سفری سەدی، قەرس سێ پلە ژێر سفری سەدی و لە ئەردەخان شەش پلە ژێر سفری سەدی.
هاوکات هاووڵاتییانی ناوچەکە ئاگادارکراونەتەوە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.