Abdullah Söylemez
05 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2022
ئاگری - AA
دەریاچەی باڵک دەکەوێتە پارێزگای ئاگری-یەوە و لە هەموو وەرزێکدا ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بۆخۆی رادەکێشێت، لەئێستاشدا بەهۆی نزمی پلەکانی گەرماوە بەتەواوەتی بەستوویەتی.
دانیشتوانی ناوچەکە بەهۆی دیمەنی دڵڕفێن، باڵندە و ماسییەکانییەوە، دەریاچەکە بە "بەهەشتی شاراوە" ناودەبەن.
لەئێستاشدا دەریاچەی باڵک کە دوو هەزار و ٢٤١ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، بەتەواوی بەستوویەتی و ئەو کەسانەی سەردانی ناوچەکە دەکەن، دەتوانن لەسەر رووکەشی بەستووی دەریاچەکە پیادەڕەوی بکەن و وێنەی یادگاری لەناو ئەو دیمەنە سروشتییە ناوازەیەدا تۆمار بکەن.
یەکێک لەو کەسانەی کە سەردانی دەریاچەکەی کردوە، ناوی مەهمەت گیونەی ئەسەرە و لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد ئەمە جاری یەکەمە سەردانی دەریاچەی باڵک بکات و رایگەیاند: "دەریاچەی باڵک دیمەنێکی ناوازەی هەیە و لێرە وێنەی یادگاری زۆر تۆمار دەکەین. رووکەشی دەریاچەکە بە ئەستووری نزیکەی نیومەتر بووەتە سەهۆڵ. ئێمەش هاتین لێرە چامان خواردەوە و چێشمان لەم دیمەنە سروشتییە وەرگرت".
دەریاچەی باڵک دەکەوێتە پارێزگای ئاگری-یەوە و لە هەموو وەرزێکدا ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بۆخۆی رادەکێشێت، لەئێستاشدا بەهۆی نزمی پلەکانی گەرماوە بەتەواوەتی بەستوویەتی.
یەکێکی دیکە لە گەشتیارەکان بە ناوی مەهمەت سانجاک لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە لەسەر رووکەشی دەریاچەکە خلیسکێنەیان کردوە و رایگەیاند: "من خەڵکی ئادانام و یەکەمجارە سەردانی دەریاچەی باڵک دەکەم. لای ئێمە زستان وەک ئێرە سارد نییە. یەکەم جارە لە ژیانمدا دەریاچەیەکی بەستوو ببینم. سروشت و دیمەنی ئێرە زۆر جوانە".